ھاوردەكردنی خواردنەوە وزە بەخشەكان قەدەخەكرا
لیژنەیەكی تایبەت پێكھێندراوە بۆ كۆنتڕۆڵكردن خواردنەوە وزە بەخشەكان
K24 - ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان بە بریارێك ھاوردنی خواردنەوە وزە بەخشەكانی قەدەغەكرد، ھۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە كە زیانی بۆ تەندرووستی ھاووڵاتیان ھەیە كە بە رێژەیەكی زۆر ئەم خواردنەوانە بە كاردەھێنن و ھاووڵاتیانی توشی چەندین نەخۆشی بە تایبەتی نەخۆشیەكانی دڵ كردووە، بە پێی بڕیارەكەش ئەو خواردنەوانەی لە ناو بازاڕ ماونهتهوه لە لایەن لێژنەیەكی تایبەت كۆنترۆڵ دەكرێن.
