وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و به‌رگری فه‌ڕه‌نسا له به‌غدان
له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26/8/2017 هه‌ر دوو وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتنه به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه "ژان ئیف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و و فلۆرانس پالی، وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "هه‌ر دوو وه‌زیره فه‌ڕه‌نسییه‌كه، له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكۆماری عێراق كۆده‌بنه‌وه".
ئه‌و سه‌ردانه له كاتێكدایه كه شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر به‌رێوه ده‌چێت و له رۆژی 7/8/2017 ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا پاڵپشتی به‌رده‌وامی وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕی داعشدا بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دووپاتكرده‌وه‌و داوایكرد ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان له عێراق بره‌خسێنرێت".
دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هه‌ر دوو وه‌زیره فه‌ڕه‌نسییه‌كه رایانگه‌یاند كه "له‌سه‌ر دوای سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن هاتوونه‌ته به‌غدا و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه شه‌ری داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌و پاریس له هاوكارییه‌كانی بۆ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت".