هادى عامرى: نۆره‌ى حه‌ويجه و خۆرئاواى ئه‌نباره
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24 پلانى داهاتووى سوپاى عێراقى ئاشكرا كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميندارى گشتى رێكخراوى به‌در هادى عامرى له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24 پلانى داهاتووى سوپاى عێراقى ئاشكرا كرد.
عامرى له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى ئۆپراسيۆنى كۆنترۆڵكردنى ته‌له‌عفه‌ر، رايگه‌ياند، داعش له دواى خۆى چه‌ك و كه‌رسته سه‌ربازييه‌كانى به‌جێهێشتووه.
گوتيشى: ئاماژه‌ى روون هه‌ن، داعش وره‌ى يه‌كجاره‌كى له‌ده‌ستداوه و چيديكه تواناى شه‌ڕكردنى نه‌ماوه له به‌رامبه‌ر هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق.
هه‌روه‌ها گوتى: دواى راگه‌ياندنى سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى له ته‌له‌عفه‌ر، نۆره‌ى حه‌ويجه و ناوچه‌كانى خۆرئاواى فورات و سنوورى پارێزگاى ئه‌نباره.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له‌گه‌ڵ هێزى پێشمه‌رگه هيچ كێشه‌يه‌كيان نييه و ته‌نيا ميديايه ده‌يه‌وێت په‌يوه‌ندى نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شد ئاڵۆز بكات.