له كۆڵن هه‌زاران هاووڵاتى په‌نابه‌رى كورد پشتيوانيان بۆ ريفراندۆم ده‌ربڕى
ره‌وه‌ندى كورد له كه‌رنه‌ڤاڵێكدا پشتيوانى خۆيان بۆ ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ربڕى
K24 – هه‌ولێر:
له شارى كۆڵنى ئه‌ڵمانيا ره‌وه‌ندى كورد له كه‌رنه‌ڤاڵێكدا پشتيوانى خۆيان بۆ ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ربڕى.
ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه له لايه‌ن كۆميته‌ى پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ئه‌نجامدراوه.
له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا هه‌زاران هاووڵاتى كورد به ئاڵاى كوردستان و جلوبه‌رگى كوردييه‌وه، به‌شدارييان كرد و درووشمى پشتيوانيان بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌وته‌وه.
به گوێره‌ى كارنامه‌ى كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ژماره‌يه‌ك گۆرانيبێژ و هونه‌رمه‌ندى كورد به پێشكه‌شكردنى گۆرانى و ميوزيك كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه بڕازێننه‌وه.