فەرەنسا زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار دەداتە عێراق
وادەی پێدانی ئەو بڕە پارەیە دیار دەكرێت
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا بڕی 513 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌رز ده‌به‌خشێته عێراق.
جان ئیڤ لۆردیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی راگه‌یاندووه، ئه‌م بڕه قه‌رزه پێش كۆتایی هاتنی ئه‌مساڵ راده‌ستی عێراق ده‌كرێت، بۆ پركردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی عێراق كه به‌هۆی داكه‌وتنی نرخی نه‌وته‌وه تووشی هاتووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه قه‌رزه وه‌ك پاڵپشتییه‌كی دارایی بۆ شه‌ڕی دژی داعش به‌كارده‌هێندرێت.
پێشووتریش عێراق له چه‌ندین وڵات و دامه‌زراوه‌ی جیهانی قه‌رزی وه‌رگرتووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش له دوای ساڵی 2003 وه عێراق بری 70 ملیار دۆلاری قه‌رز هاتووه‌ته‌سه‌ر.