ئادەم گەڤەری: هەدەپە پاڵپشتی ریفراندۆم دەکات
"پێویستە ھەموو لایەك رێز لە ئیرادەی گەلی كوردستان بگرن"
K24 - ئامەد
ئادەم گەڤەری پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) بە كوردستان24 راگەیاند: "نیگەرانییەكانی وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت توركیا و ئێران بەرامبەر ریفراندۆم شتێكی ئاساییە و سیاسەتێكی ناوەخۆییە".
گوتیشی: "پەشیمانبوونەوە لە ریفراندۆم نییە و پێویستە ھەموو لایەك رێز لە ئیرادەی گەلی كوردستان بگرن".
داواشی لە پارت و رێكخراوە كوردستانییەكان كرد ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆیان لە چوارچێوەی دیموكراسی بەكاربھێنن و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئیرادەی گەلی كورد بكەن و پاڵپشتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكەن.