به‌هۆی ته‌قینه‌وه له باشووری به‌غدا ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران
ده‌نگۆی ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م له ئارادایه و برینداریش هه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا رایگه‌یاندووه "كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌ی به‌یاع و ئه‌بو ده‌شیر له باشووری به‌غدا، نزیكه‌ی 10 كه‌س بوونه‌ته قوربانی".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت "ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له ته‌نیشت رێگه‌ی ئه‌بو ده‌شیر له باشووری به‌غدا دانراوه‌و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ ته‌قیوه‌ته‌وه و جگه له 3 كوژراو، ژماره‌یه‌ك برینداریش هه‌ن و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی قوربانییه‌كان زۆره".
له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان ناوچه‌ی رووداوه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان پاش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش له ناوچه‌ی به‌یاع روویداوه‌و قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و زۆرینه‌یان ژن و منداڵن.