داعش ته‌له‌عفه‌ری له ده‌ستدا
هێزه‌كانی عێراق به‌ره‌و شاره‌دیی عه‌یازیه پێشڕه‌ویان كردووه
K24 - ھەولێر
فەرماندە سەربازییەكانی ھێزەكانی عێراق كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی تەلەعفەریان راگەیاند.
عەبدولئەمیر یاره‌ڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی قادیمون یا تەلەعفەر، لە راگەیەندراوێكدا كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی تەلەعفەری لە دەستی داعش راگەیاند.
ھاوكات یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان ئاشكرای كرد: "تەواوی قەزای تەلەعفەر كۆنترۆڵكرا".
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 20/8/2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له وتاریكدا ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی بۆ كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سوپای عیراق توانیویانه گونده‌كانی "فقه" و "هارونیه" له باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌دێی عه‌یازیه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه حه‌شدی شه‌عبی به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه رایانگه‌یاندووه كه "یه‌كه‌كانی فیرقه‌ی 16ـی سوپای عێراق، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ره‌و شاره‌دیی عه‌یازییه رۆیشتوون و توانیویانه گونده‌كانی "فقه" و "هارونیه" كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه".
شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین قه‌زاكانی پاریزگای نه‌ینه‌وا و نزیكه‌ی 80 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای مووسڵ هه‌ڵكه‌وتووه و له سنووری سووریاوه نزیكه و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سی تیدا ده‌ژی.
چه‌كدارانی داعش له رۆژی 15/6/2014 شارۆچكه‌كه‌یان داگیركردووه و زیاتر له 3 ساڵه ده‌ستیان به سه‌رداگرتووه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه بوو كه سوپای عێراق له‌و ناوچانه پاشه‌كشه‌ی كرد و بوونه هۆی درووستبوونی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره و كوژران و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س.