سه‌رۆكی پارته نه‌ژادپه‌رسته‌كه‌ی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگ له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
لێدوانه‌كانی پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌تی
K24 - هه‌ولێر:
ده‌وڵه‌ت به‌هچه‌لی، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رستی توركیا MHP هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌گه‌ر هاتوو رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
به‌هچه‌لی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌گه‌ریدا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا گوتوویه‌تی: "پێویسته رووبه‌ڕووی ئاماده‌كارییه‌كانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ببینه‌وه كه له لایه‌ن مه‌سعوود بارزانی راگه‌یه‌نراوه".
سه‌رۆكی پارته نه‌ژادپه‌رسته‌كه‌ی توركیا ئه‌وه‌یشی گوتووه كه "ریفراندۆم دژی توركیایه و ده‌بێت وه‌ك هۆكاری هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ دابنرێت ئه‌گه‌ر پێویستیكرد".
به‌ڵام به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌ك به‌هچه‌لی بیرناكه‌نه‌وه‌و پێشتر، بینالی یڵدرم به راشكاویی گوتبووی "ریفراندۆمه‌كه نابێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ" و پێش چه‌ند رۆژێكیش مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌ردانی هه‌ریمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌و ته‌نها پێگیریی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی پێشتری وڵاته‌كه‌ی كردبووه‌وه كه له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عیراقدان، بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له لێدوانه‌كانیدا ببیسترێ.
ده‌وڵه‌ت به‌هچه‌لی سه‌رۆكی پارتێكی نه‌ژادپه‌رستی توركیایه و جگه له تورك، هیچ نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌ی قبوڵ نییه و به نه‌یاری سه‌رسه‌ختی كوردیش ناسراوه.