ده‌ستبه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی كریستیانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه
به‌رپرسێك: حكوومه‌تی عێراق له‌و كاره بێده‌نگه
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی "العراق جدید" راپۆرتێكی له باره‌ی ده‌ستبه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی كریستیانه‌كانی نیشته‌جێی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ملیشیاكانی سه‌ر به حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، له ده‌ستبه‌رداگرتنی موڵك و ماڵ و زه‌وی و زاری كریستیانه‌كانی پارێزگاكانی به‌غدا و باشووری عێراق به‌رده‌وامه و حكوومه‌تیش له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا بێده‌نگه.
به‌هۆی بێبهشوونیشیان له موڵك و ماڵی خۆیان، رێژه‌یه‌كی زۆری كریستیانه‌كان به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه كۆچ ده‌كه‌ن.
جۆزیف سڵێوا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له پێكهاته‌ی كریستیانه‌كان ده‌ڵێت: "نزیكه‌ی 30 هه‌زار حاڵه‌تی داگیركردنی موڵك و ماڵ و زه‌وی و زاری كلدانی و ئاشوورییه‌كاندا هه‌یه له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی وه‌كو به‌سرا، ناسریه، عه‌ماره، بابل و كوت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیشی ده‌كاته‌وه، به‌شێك له به‌رپرسان، پێگه و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بۆ ئه‌و كاره به‌كارده‌هێنن و ده‌ڵێت: "گرووپێك مافیا له فه‌رمانگه‌كانی زه‌وی و زار و تاپۆ كار له‌سه‌ر ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌یه په‌یوه‌ندیداره‌كان به خاوه‌ندارێتی ئه‌و موڵك و ماڵانه ده‌كه‌ن".
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زه‌وی و زاری به‌غدا، ده‌ڵێت: "داگیركردنی موڵك و ماڵی كریستیانه‌كان، به‌تایبه‌تیش له به‌غدا، ساڵانێكه به‌رده‌وامه و نه‌وه‌ستاوه".
به‌رپرسێكیش بۆ ئه‌و وێبسایته رایده‌گه‌یه‌نێت، حزبه سیاسییه میلیشیاییه‌كان پاڵپشتی ئه‌و جۆره كارانه ده‌كه‌ن، له رێگه‌ی ساخته‌كردنی وردی به‌ڵگه‌نامه‌كان، زه‌وی و زار داگیر ده‌كه‌ن و دهیانفرؤشنهوه.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌شڵێت: "ئه‌و گرووپه مافیایه، ته‌واوی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به زه‌وی و زار و تاپۆ داگیركردووه، وه‌كو باج و تاپۆی گشتی و فه‌رمانگه‌كانی دیكه، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی هه‌موو كه‌سانه‌ش ده‌كات، كه بیه‌وێت له‌به‌رده‌میان بوه‌ستێت یان ئاشكرایان بكات".
ئه‌و به‌رپرسه روونیشی ده‌كاته‌وه، حكوومه‌تی عێراق له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره "مه‌ترسیداره" هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه و بێده‌نگ بووه، وێڕای ئه‌و هه‌موو سكاڵاایهی له‌لایه‌ن كریستیانه‌كانه‌وه پێشكه‌ش به حكوومه‌ت ده‌كرێن، تا ئێستاش هیچ یه‌كێك له‌و موڵك و ماڵانه بۆ خاوه‌نه كرسیتیانهكان، نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.