به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه له به‌غدا 13 كه‌س بوونه قوربانی
ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی جه‌میله‌ی شاری سه‌در روویداوه
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د روبه‌یعی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا رایگه‌یاند: "ئه‌مرۆ 28/8/2017 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلیكی بۆمبریژكراو له ناوچه‌یه‌كی میللی به‌غدا، 13 كه‌سی سڤیل بوونه‌ته قوربانی".
روبه‌یعی روونیكردووه‌ته‌وه كه "ئۆتۆمبیله بۆمبڕیژكراوهكه له ناوچه‌ی (جه‌میله‌ی سه‌ر به شاری سه‌در) له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه 3 هاووڵاتی سڤیل كوژراون و 10 كه‌سی دیكه‌ش كه هه‌موویان خه‌ڵكی سڤیلن بریندار بوون و برینی چه‌ند كه‌سێكیان سه‌خته و ژیانیان له مه‌ترسیدایه".
دوێنێش له شاری به‌غدا دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه له كه‌رتی كه‌رخ روویاندا وژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل بوونه قوربانیی.