كوڕێك ده‌ستگیركرا كه خۆی كردووه به كچ و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی له خه‌ڵك كردووه
"قسه‌ی سێكسی كردووه‌و داوای پاره‌ی ده‌كرد"
K24 - هه‌ولێر
تیمه‌كانی بنكه‌ی ئاسایشی كوردستان له شاری كه‌ركووك، توانیوویانه كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن كه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆن و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ههڕهشهیله خه‌ڵك كردووه‌و داوای پاره‌ی لێكردوون.
سۆران كامه‌ران، په‌یامنیری كوردستان 24 له شاری كه‌ركووك، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه، دانی به‌وه‌دا ناوه كه ده‌نگی خۆی بۆ ده‌نگی كچانه گۆڕیوه‌و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خۆیكردووه به كچ و داوای ڤیدیۆی له خه‌ڵك كردووه‌و كاتیكیش بۆیان ناردووه، هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون ئه‌گه‌ر بیتو پاره‌ی نه‌ده‌نی ڤیدیۆكانیان بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌وباره‌وه پرسیاری له عه‌قید فه‌رهاد فازڵ، به‌رپرسی بنكه‌ی ئاسایشی كوردستان له كه‌ركووك كرد و له وه‌ڵامدا گووتی "ئه‌و كه‌سمان له گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه ده‌ستگیركردووه‌و 50 كارتی مۆبایلی له خه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌و وه‌كو كچ قسه‌ی كردووه‌و قسه‌كانی سێكسی بوون و خه‌ڵكانێكی والێكردووه دواتر داوای پاره‌یان لێبكات و هه‌ره‌شه‌ی لێكردوون، له‌و باره‌یه‌وه دانی به كرده‌وه‌كانیدا ناوه‌و به‌ڵگه‌ی تۆماركراومان له به‌رده‌ستدایه".