ئاڵدار خه‌ليل: ريفراندۆم پرسێكى ديموكراسييه و بڕيارێكى درووستى خه‌ڵكى كوردستانه
ئه‌و هه‌نگاوه، هه‌ڵه نییه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ته‌ڤگه‌ری جڤاكی دیموكرات (ته‌ڤده‌م) ئاڵدار خه‌لیل له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پرسێكی دیموكراسیيه و گه‌لی كوردستان گوزارشت له ئیراده‌ی خۆی ده‌كات و ئه‌و هه‌نگاوه، هه‌ڵه نییه.
بڕياره له 25ى ئه‌يلوولى داهاتوو ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت.
له ئاستى ناوخۆدا زۆرينه‌ى ره‌هاى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئاينييه‌كان پشتيوانيان بۆ پرسه‌ى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ربڕيوه.
گه‌لى كورد و لايه‌نه سياسييه‌كانى كورد له پارچه‌كانى ديكه‌ى كوردستانيش بڕيارى ريفراندۆم به بڕيارێكى مێژوويى و پرۆسه‌يه‌كى چاره‌نووسساز بۆ خه‌ڵكى كوردستان و داهاتووى خه‌باتى رزگاريخوازى گه‌لى كوردستان ده‌زانن.