داعش قه‌ڵای په‌رستنی "خواوه‌ندی خۆشه‌ویستی و جوانی" هه‌ڵته‌كاندووه
یه‌كه‌مین ڤیدیۆی قه‌ڵا دێرینه وێرانكراوه‌كه‌ی ته‌له‌عفه‌ر بڵاوكرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر
یه‌كه‌مین ڤیدیۆی قه‌ڵا وێرانكراوه‌كه‌ی ته‌له‌عفه‌ر بڵاوكرایه‌وه، كه مێژووی درووستكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له 3 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا و ناوه‌ندی په‌رستنی خواوه‌ندی خۆشه‌ویستی و جوانی "عه‌شتار"ـی ناودارترین خواوه‌نده‌كانی عێراقی كۆن بووه، پێش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش وه‌ك زۆر ناوچه‌ی شوێنه‌واری دێرینی دیكه‌ی لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی و شارستانییه‌ت خاپووری بكه‌ن.
له ڤیدیۆكه‌دا قه‌باره‌ی ئه‌و وێرانكارییه‌ی قه‌ڵای ته‌له‌عفه‌ر ده‌بینرێت كه توندوتیژیی زۆری به ده‌ست وێرانكاریی ئه‌و چه‌كدارانه‌وه بینیووه‌و له هه‌ندێك شوێنی سڕیویانه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك شوێنیان ههڵكۆڵیوهو ئه‌و شوێنه‌واره شاراوانه‌یان بردووه‌و وێرانكردووه، كه تا ئێستا جیهان نه‌یبینوه.