رامۆس: داوا له هانده‌رانی ریال مه‌درید ده‌كه‌م رێزێكی گه‌وره له پیكێ بگرن
ده‌بێت هانده‌ران له یاریگه‌ی بێرنابیۆ رێز له پیكێ بگرن
جیهان
یانه‌ی ریال مه‌درید
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا
یانه‌ی بارسێلۆنا
جیرارد پیكێ
هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا
تۆپی پێ
پێش یارییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئیتاڵیا له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، سێرخیۆ رامۆس داوا له هانده‌ران ده‌كات رێز له جیرارد پیكێ بگرن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 29 ئابی 2017، سێرخیۆ رامۆس كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركا بڵاو بۆته‌وه، داوا له هانده‌ران ده‌كات كه هیچ دروشمێك دژی پیكێ به‌رز نه‌كرێته‌وه.
رامۆس ده‌شڵێت: پێویسته سه‌رجه‌م هانده‌ران به‌بێ جیاوازی هانی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بده‌ن.
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌ورووپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 21:45 خولهك له یاریگه‌ی بێرنابیۆ له مه‌درید، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا میوانداریی ئیتاڵیا ده‌كات.