به‌ ڤیدیۆ... جوانترین گۆڵی ئه‌ورووپا ده‌ستنیشان كرا

خاوه‌نی خه‌ڵاته‌كه‌ گۆڵی له‌ ریال مه‌درید كرد

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به‌ فه‌رمی ئه‌و یاریزانه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ بووه‌ خاوه‌نی جوانترین گۆڵی وه‌رزی رابردووی ئه‌ورووپا، كه‌ تێیدا خه‌ڵاته‌كه‌ بۆ ماندزۆكیچی هێرشبه‌ری یوڤێنتۆس بوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 29 ئابی 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له‌ نێوان 7 یاریزان كه‌ بۆ وه‌گرتنی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی ئه‌ورووپا ده‌ستنیشان كرا بوون، خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ ماندزۆكیچی هێرشبه‌ری كرواتی به‌خشی كه‌ له‌ فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2017 له‌ دژی ریال مه‌درید تۆماری كرد.

ئه‌م شه‌ش یاریزانه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵ ركابه‌ری ماندزۆكیچ ـیان ده‌كرد، به‌ڵام شكستیان هێنا.

1ـ گۆڵی كاسێمیرۆ یاریزانی ریال مه‌درید له‌ دژی ناپۆلی له‌ چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه‌.

2ـ گۆڵه‌كه‌ی جۆردی ئامبۆلای یاریزانی بارسێلۆنا له‌ دژی دۆرتمۆند له‌ چامپیۆنزلیگی لاوانی ئه‌م وه‌رزه‌.

3ـ گۆڵه‌كه‌ی مووسا سۆ، یاریزانی یانه‌ی فێنه‌رباهچه‌ له‌ یۆرۆپا لیگ له‌ دژی مانچێسته‌ر یونایتد.

4ـ گۆڵه‌كه‌ی دانیێلا ساباتینۆی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له‌ یۆرۆی خانمانی 2017 له‌ دژی ئیتاڵیای تۆمار كرد.

5ـ گۆڵه‌كه‌ی كیڤن فریسێنبیچله‌ری هێرشبه‌ری یانه‌ی ئوستریا ڤییه‌نا له‌ دژی ئاستانا تۆماری كرد.

6ـ گۆڵه‌كه‌ی ماركۆ ئاسێنسیۆی یاریزانی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ یۆرۆی لاوانی 2017 له‌ دژی مه‌كدۆنیا تۆماری كرد.

لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌ڵگری خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی دوو وه‌رزی رابردوو بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ ناوی له‌ لیستی به‌ربژێره‌كان دا نه‌بوو، ئه‌م یاریزانه‌ی كه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ربژێر كرا به‌ ده‌نگی هانده‌ران یه‌كلایی بووه‌وه‌.