ژنه ئاگركوژێنه‌وه‌كه بووه‌ته جێگای بایه‌خی خه‌ڵك
له ته‌مه‌نی 19 ساڵییه‌وه وه‌ك پیاوه‌كانی ئه‌و بواره ئاگری باڵه‌خانه‌كان دهكوژێنیتهوه
K24 هه‌ولێر:
پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه خاوه‌ن باوبانگێكی باشن و خۆشه‌ویستی خه‌ڵكن، به‌ڵام ژنانی ئه‌و بواره ناوبانگێكی فراوانتریان له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت به‌ده‌ستهێناوه، چونكه ئه‌و پیشه‌یه بۆ ئه‌وان سه‌رنجڕاكێش و نوێیه.
Jane Narten ژنێكی ئاگركوژینه‌وه‌ی نه‌رویجییه و له ئنیستگرامهوه زیاتر له 112 هه‌زار كه‌س فۆلیان كردووه‌و زۆربه‌ی كات وێنه‌كانی كاره‌كه‌ی لێوه بلاوده‌كاته‌وه.

ژان نارتین ده‌ڵێت: "بریارمداوه ببمه خانمێكی ئاگركوژێنه‌وه، ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نم ته‌نها 19 ساڵان بووه چوومه‌ته ئه‌و بواره‌وه‌و هاوكاره پیاوه‌كانم وه‌ك هه‌ر پیاویكی دیكه‌ی ناو كاره‌كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردووم و هیچ جیاوازییه‌ك له نێوانماندا نه‌بوو".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "منیش به هه‌مان ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌دا تیپهڕێم كه له رووی جه‌سته‌ییه‌وه بۆ پیاوانی ده‌كه‌ن، هاوشانی كاركردنم بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگری باڵه‌خانه‌كان، هه‌ندێك جاریش وه‌ك راهێنه‌ری تایبه‌تیی نمایشی جلوبه‌رگ كارده‌كه‌م".