به ڤیدیۆ... مشتومڕی شه‌ڕانگێزی نێوان ڤازكێز و مۆدریچ ئاشكرا بوو
كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی له رێگه‌ی كامێراكانییهوه گفتووگۆیه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه

كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌و گفتووگۆ و هه‌ڵچوونه‌ی له یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید و ڤالێنسیا له نێوان مۆدریچ و ڤازكێز روویدا له رێگه‌ی كامێراكانییهوه ئاشكرای كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 29 ئابی 2017، كه‌ناڵی كواترۆی ئیسپانیا، مشتومڕی نێوان دوو یاریزانه‌كه‌ی ریال مه‌درید (لوكا مۆدریچ و لوكاس ڤازكێز)ـی به‌م شێوه‌یه ده‌گێرێته‌وه.
له‌وكاته‌ی ڤازكێز له هه‌وڵێكدا به ئاراسته‌ی گۆشه‌ی ڤالێنسیا تۆپێك تێپه‌ڕ ده‌كات و سنووری خۆی له نێوان چه‌ند یاریزانێكی ڤالێنسیا ته‌سك ده‌كاته‌وه و له ههوڵهكهشی شكست ده‌هێنێت.
ئه‌مه‌ش مۆدریچ نیگه‌ران ده‌كات و به توڕه‌ییه‌وه به‌ره‌و ڕووی ڤازكێز ده‌چێـت و پێی ده‌ڵێت: پێویست ناكات تۆپه‌كه به‌ره‌و گۆشه‌یه‌كی مردوو ببه‌یت و ده‌كرێت بۆ دروستكردنی ده‌رفه‌ت تۆپه‌كه به‌ره‌و بۆشایی تر بگوازیته‌وه.
له به‌رامبه‌ر، ئه‌م هه‌موو ده‌ربڕینانه‌ی مۆدریچ، هێرشبه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌درید لوكاس ڤازێكێز دێته ده‌نگ و به‌رگری له خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌موو كاتێك ته‌نیا من، ده‌تانه‌وێت من له‌وه زیاتر چی بكه‌م، ئاخر من به ته‌نیام.
یانه‌ی ریال مه‌درید یارییه‌كه‌ی به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا ته‌واو كرد.