ئهو 10 ریكۆرد و ناسناوهی مێسی خەونی پێوه دهبینێت
له داهاتوو مێسی ههوڵی بهدهستهێنانی ئهم ناسناوانه دهدات
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئارجێنتینای یانهی بارسێلۆنا، بەھۆی ئەو دەستکەوتانەی لە ماوەی 12 ساڵی تەمەنی یاریکردنی لە بلاوگرانا بەدەستیھێناوە پێگەی خۆی لە نێو یاریزانە گەورە و مێژوویەکانی جیھانی تۆپی پێ مسۆگەر کردووە، جا لە سەر ئاستی تاک بێت یان کۆمەڵ، بەڵام مێسی تەمەن 30 ساڵان تا ئێستا ئەم 10 ناسناو و ریکۆردانەی بەنێوی خۆی نەکردووە.
1ـ بردنەوەی جامی جیھانی: تانگۆ خاوەنی دوو جامی جیھانییە، دوایینجار بەسەرکردایەتی ماڕادۆنا مۆندیالی 1986ـی بردهوه، بەڵام لیۆ ئەوەی پێنەکراوە تا خۆی لە بەراوردکردنی دیێگۆ درباز بکات.
2ـ بردنەوەی کۆپا ئەمێریکا: مێسی 3 یاری کۆتایی لە ساڵانی 2007، 2015 و 2016 ئەنجامداوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە لە بردنەوەی ئەم ناسناوە، لەوەتەی 1993 تانگۆ ئەم جامەیان نەبردۆتەوە.
3ـ ئەنجامدانی زۆرترین یاریی بۆ ھەڵبژاردەی تانگۆ: خافیێر زانێتی خاوەنی زۆرترین بەشداری کردنە لەگەڵ تانگۆ بە 154 یاریی، بەڵام مێسی خاوەنی 118 یارییە.
4- بەشداری کردنی زۆرترین یاری بۆ بارسێلۆنا: تا ئێستا ئهم ناسناوه بەناوی چاڤی هێرناندێزه، بهوپێیهی خاوهنی 767 یارییه، کەچی لیۆ خاوەنی 583 یارییە.
5ـ بردنەوەی زۆرترین ناسناو لەسەر ئاستی ئەورووپا: مێسی 30 ناسناوی بردۆتەوە، بەڵام دانی ئالڤێش خاوەنی زۆرترین ناسناوە بە ٣٧ ناسناو.
6ـ زۆرترین بەشداری لە یاریی کلاسیکۆ: تا ئێستا ژمارهی پێوانهیی زۆرترین بهشداری له كلاسیكۆی ئیسپانیا به نێوی چاڤی هێرناندێزه كه 42 یاریی لە دژی ریال مەدرید یاریی ئەنجام داوە.
7ـ بەدەستھێنانی زۆرترین چامپیۆنزلیگ: مێسی خاوەنی 4 ناسناوە، بەڵام خینتۆ ئەفسانەی پێشووی ریال مەدرید 6 جامی بردۆتەوە.
8- گۆڵکەری مێژووی چامپیۆنزلیگ: كریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوهنی زۆرترین گۆڵ له مێژووی خولی یانه پاڵهوانهكانی ئهورووپا كه 105 گۆڵه، لیۆنێل مێسی خاوهنی 94 گۆڵه و رائوول گۆنزالێز به 71 گۆڵ له پلهی سێیهم دێت.
9ـ گۆڵکەری جامی جیھانی: وەک ئەوەی ستۆیچکۆفی یاریزانی پێشووی بارسا لە ساڵی 1994 بە تۆمار کردنی 6 گۆڵ بووە گۆڵکەری پاڵەوانەتیەکە.
10ـ تۆمار کردنی 1000 گۆڵ له سهرجهم پاڵهوانییهتییهكان، وەک ئەوەی پێلێی بڕازیلی و گێرد مۆلەری ئەڵمانیا ئەنجامیان داوە.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم