هێزه‌كانى سوورياى ئازاد ته‌قه‌يان له هێزه‌كانى ئه‌مريكا كرد
هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى هۆشدارى دايه توركيا
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش رايگه‌ياند، چه‌كدارانى سه‌ر به سوپاى ئازاد له منبج ته‌قه‌يان له هێزه‌كانى سوپاى ئه‌مريكا كردووه.
رايان ديلن، وته‌بێژى هاوپه‌يمانێتييه‌كه رايگه‌ياند، توركيامان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه په‌لاماردانى هێزه‌كانمان قبوڵ ناكرێت.
له‌و باره‌يه‌وه كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى بڵاويكرده‌وه، ميليشياكانى سه‌ر به توركيا په‌لامارى هێزه‌كانى ئه‌مريكايان داوه، كه ئێستا له سووريان بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و كورده‌كان بكه‌ن بۆ سه‌رخستنى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى ره‌ققه له ده‌ستى داعش.