حكومه‌تى هه‌رێم پێشوازى له داواى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌كات
پشتیوانی ئەنجوومەنە خۆجێیەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەبین
K24 – هه‌ولێر:
نەسرەدین سندی، وەزیری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشێوازی لە داوای ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات، بۆ بەشداریکردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.
گوتیشی: هاوکار و پشتیوانی ئەنجوومەنە خۆجێیەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەبین.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك پشتيوانى خۆى بۆ ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ربڕى و داوايكرد، پرۆسه‌كه له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووكيش ئه‌نجام بدرێت.