هۆشداری له به‌كارهێنانی ئه‌م بۆنه ده‌درێت
له ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌تكوژێت و ده‌ڵێن عێراقیش هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له وڵاتی جه‌زائیر، نووسراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه هۆشداری له به‌كارهێنانی جۆره بۆنێكی تایبه‌ت ده‌دات و ده‌ڵێت: "به سێ رۆژ ده‌تكوژێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌و وڵاته‌ش رایگه‌یاندووه، به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی چه‌ند راپۆرتێكیش، پێشتر ئه‌و ده‌نگۆیه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره بۆنه، له ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی بڵاوبووه‌ته‌وه و له ئێستاشدا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
به گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری جه‌زائیر، كه 17ی ئابی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندرووستی سه‌ربازی نووسراوه، تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستییاندایه، كاریگه‌ری بۆنه‌كه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانیدا ده‌رناكه‌وێت و 3 تا 4 رۆژی پێده‌چێت.
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌شدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، تا راده‌ی مردن، كاریگه‌ری هه‌یه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و بۆنه كوشنده‌یه، له ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا هه‌یه، وه‌كو عێراق، میسر، لوبنان، به‌حره‌ین، سوودان و كوه‌یت".
به گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه، بۆنه كوشنده‌كه به‌ناوی ریلاكسه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كاری فرۆشتنی بۆن و عه‌تر ده‌كه‌ن، ئه‌و ناوه نامۆیه لایان و ده‌ڵێن: "تا ئێستا ئه‌و جۆره بۆنه نه‌هاتووه‌ته دوكانه‌كانمان و مامه‌ڵه‌مان پێیه‌وه نه‌كردووه".
وه‌زاره‌تی بازرگانی جه‌زائیریش ته‌نها ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی جه‌زائیریش، ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی مردن به‌هۆی به‌كارهێنانی هیچ جۆره بۆنێك، تۆمار نه‌كراوه.
هاوكات رۆژنامه‌وانان له جه‌زائیر باس له‌وه ده‌كه‌ن، پێده‌چێت ئه‌و نووسراوه ساخته بێت، به‌و پێیه‌ی له شوێنی فه‌رمی خۆی، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی سه‌ربازییه ده‌رنه‌چووه، به‌ڵكو له فه‌رمانگه‌یه‌كی سه‌ر به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌رچووه، كه كاری ئه‌وان نییه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كاری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه نییه ده‌ستوه‌ردان له كاروباری كه‌رتێكی دیكه وه‌ربدات، جگه له تیرۆر و ئاسایشی ناوخۆ و سه‌ربازی و هیچ مۆرێكیش له خواره‌وه‌ی نووسراوه‌كه نییه.
سه‌رچاوه: هاف پۆست