ئه‌م دوو منداڵه به شێوه‌یه‌كی سه‌یر رزگارییان ده‌بێت
له رووداوێكی ئۆتۆمبێلدا ده‌كه‌ون
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه رووداوی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێله له ترافیك لایتێك و له یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان دوو منداڵ به شێوه‌یه‌كی سه‌یر ده‌كه‌ونه خواره‌وه.
رووداوه‌كه له یه‌كێك له شاره‌كانی باشووری رۆژئاوای چین روویداوه و منداڵه‌كان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه یارییان ده‌كرد.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كان، هه‌ردوو منداڵه‌كه وێرای ئازاری سووك، هیچ زیانێكی ئه‌وتۆیان به‌رنه‌كه‌وتووه و سه‌لامه‌ت بوونه.