به وێنه.. فێستیڤاڵی ته‌ماته له ئیسپانیا ببینه
له فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ 165 تۆن ته‌ماته به‌كارهێنرا و 22 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێدا كرد
K24 - هه‌ولێر:
فێستیڤالی ته‌ماته، به گه‌وره‌ترین فێسیڤاڵ داده‌نرێت له جیهان، كه به‌و خوارده‌مه‌نییه شه‌ڕ ده‌كرێت.
ساڵانه خه‌ڵكێكی زۆر به‌شداری له‌م فێستیڤاڵه‌دا ده‌كات و ئه‌مساڵیش زیاتر له 22 هه‌زار كه‌س به‌شداری تێداكرد، كه له ناوچه‌ی بۆونۆلی شاری ڤالێنسیا به‌ڕێوه‌چوو.
فێستیڤاڵه‌كه، وه‌كو كولتوورێكی ساڵانه ئه‌نجامده‌درێت و یه‌كه‌م جاریش له ساڵی 1945 ئه‌نجامدرا، ئه‌مساڵیش نزیكه‌ی 165 تۆن ته‌ماته به‌كارهێنرا.
به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مساڵی بارسێلۆناش، فێستیڤاڵه‌كه، له رێوشوێنێكی توندی ئه‌منی ئه‌نجامدرا و 22 هه‌زار كه‌س به‌شداری تێدا كرد.
شێوازی فێستیڤاڵه‌كه، به‌شێوه‌یه‌كه، به‌شداربووانی به ته‌ماته له یه‌كدی ده‌ده‌ن و چه‌ند كاتژمێرێكیش به‌رده‌وام ده‌بێت، به شێوه‌یه‌ك لافاوی ته‌ماته له شه‌قام و ناو بازاڕه‌كاندا هه‌ڵده‌ستێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)