هه‌وڵی لادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌درێت

نه‌جمه‌دین كه‌ریم وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌

K24 - كه‌ركووك:

144 پەرلەمانتاری عێراق واژوویان کۆکردووتەوە و بەنیازن دوای جەژنی قوربان پرسی دوورخستنەوەی پارێزگاری کەرکووک لە پۆستەکەی بخەنە نێو دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

بیانوی یاسایی ئەو پەرلەمانتارانە ئەوەیە, نەجمەدین کەریم دەیەوێت کەرکووک داببڕێت لە عێراق و بیکاتە بەشێک لەھەرێمی کوردستان، بەڵام پارێزگاری ئەو شارە خۆی دەڵێت: "ئەوانەی واژۆیان کردووە ھیچیان پێ ناکرێت".