6 كۆمپانیای حه‌ج و عومره‌ی دەخرێنە لیستی رەشەوە
ھۆكاری سزادانیان ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رایگەیاند، تا ئێستا شەش كۆمپانیای تایبەت بە گواستنەوە ھاووڵاتیان بۆ حەج و عومرە بەھۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەكان خراونەتە لیستی رەشەوە.
شێخ ئیبراهیم به‌رزنجی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایگه‌یاندووه، زیاتر له 200 كۆمپانیای تایبه‌ت به حه‌ج و عومره له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه، له‌لایه‌ن ئه‌قافه‌وه رێگه‌ی كاركردنیان پێدراوه، هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش پێچه‌وانه‌ی رێنمایه‌كان كاره‌كانی ئه‌نجام بدات سزاده‌درێت.
ئاشكرای كردووە، تا ئێستا شه‌ش كۆمپانیا خراونه‌ته لیستی ره‌شه‌وه‌و له‌كار كردن وه‌ستێندراون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ی تیروپشك 117 كۆمپانیا ناویان ده‌رچووه بۆ گواستنه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان.