میراتگری ئه‌نیشتاین په‌یدابوو
گه‌وره‌ترین زانای فیزیا له جیهان توێژینه‌وه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندووه
K24 - هه‌ولێر:
سابرینا گۆنزالیس باستریسكی، 24 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی ستیڤن هاوكینگ، زانایی به‌ناوبانگی جیهان، ئاماژه‌ی به ئاستی توێژینه‌وه و وتاره زانستییه‌كانی كردووه، له بواری فیزیای تیۆری، به میراتگری ئه‌نیشتاین ناوی ده‌به‌ن.
سابرینا، له ساڵی 1993 له شیگاكۆی ئه‌مه‌ریكا له‌دایكبووه و خویندنی سه‌ره‌تایی له ناوه‌ندی "ئه‌دیسۆنی به‌هره‌داران"ی سه‌ر به قوتابخانه‌ی شیكاگۆ ته‌واو كردووه.
باستریسكی له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا، توانیویه‌تی فڕۆكه‌یه‌كی كێش سووك درووست بكات و له رێگه‌ی فڕۆكه‌كه‌شه‌وه بچێته ئاسمان.
دواتریش له په‌یمانگای "ماساچیۆستیس بۆ ته‌كنه‌لۆژیا" ده‌ستی به‌خوێندن كرد و ساڵی 2013 په‌یمانگاكه‌ی ته‌واو كرد، له ئه‌نجامی كۆتاییدا 5/5 و نمره‌ی ته‌واوی به‌ده‌ستهێنا، له ساڵی 2014شدا، بوو به قوتابی دكتۆرا له زانكۆی هارڤاردی ئه‌مه‌ریكی.
ئێیستا ئه‌و خانمه، گرنگی به بواری فڕۆكه‌وانی نادات و زیاتر سه‌رقاڵی ئه‌و تیۆرانه‌یه كه زۆر له "كونی ره‌شی گه‌ردوون" ئاڵۆزترن.
به پێچه‌وانه‌ی گه‌نجی ئێستا، میراتگری ئه‌نیشتاین، مۆبایلی هۆشمه‌ند و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارناهێنێت، ته‌نها وێبسایتێكی هه‌یه به‌ناوی "كچی فیزیا Physic Girl" و بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه و وتاره زانستییه‌كانی تێدا بڵاوده‌كاته‌وه.
باستریسكی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستیدا ده‌كات، وه‌كو سه‌نته‌ری ئه‌وروپی بۆ توێژینه‌وه‌ی ناووكی "سارن"، ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌مه‌ریكی "ناسا"، كۆمپانیای بۆینگ، زانكۆی هارڤارد و په‌یمانگای ماساچیۆستیس بۆ ته‌كنه‌لۆژیا.
پێشتر ده‌رفه‌تی توێژینه‌وه‌ی له دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكی بۆ زانست پێدراوه، خه‌ڵاتی ئه‌ستێره‌ی پێگه‌یشتووی دامه‌زراوه‌ی ستیڤن جۆبز تراستی وه‌رگرتووه له ساڵی 2015.
باستریسكی، یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه ناوی له‌لیستی "30 گه‌نج له خوار ته‌مه‌نی 30 ساڵی" پێشبڕكێی فۆربسدا هاتووه.
سه‌رچاوه: BBC