هه‌سه‌ده: ره‌ققه‌ى كۆن كۆنترۆڵكرا
توانيويانه ناوچه‌ى ره‌ققه‌ى كۆن به ته‌واوى له ده‌ست چه‌كدارانى داعش رزگار بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، رايگه‌ياند، توانيويانه ناوچه‌ى ره‌ققه‌ى كۆن به ته‌واوى له ده‌ست چه‌كدارانى داعش رزگار بكه‌ن.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، گوتى: بۆ گه‌له‌كه‌مان رايده‌گه‌يه‌نين، كه گه‌ڕه‌كى ره‌ققه‌ى كۆن به ته‌واوى كۆنترۆڵ كراوه.
له حوزه‌يرانى رابردووه‌وه، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات شه‌ڕى ره‌ققه‌يان ده‌ستپێكردووه.
ره‌ققه له سووريا به ناوه‌ندى سه‌ره‌كى داعش و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى هه‌ژمار ده‌كرێت.
هێشتا چه‌كداره‌كانى داعش له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى خۆرئاواى شاره‌كه ماوون.
هه‌سه‌ده روونيكردووه‌ته‌وه، كه هێزه‌كانيان كۆنترۆڵى 65 له سه‌دى شاره‌كه‌يان كردووه.