ره‌خنه له‌كاره‌كانی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌گیرێت
سۆمۆ رێگره له‌گه‌شه‌كردنی كه‌رتی كه‌شتیوانی عێراقی
K24 - ھەولێر
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره رایگه‌یاندووه، كۆمپانیای سۆمۆ به‌بیانووی نه‌بوونی سه‌لامه‌تی رێگری له هه‌نارده‌كردنی كه‌شتییه عێراقییه‌كان ده‌كات، تا نه‌وت بگوازنه‌وه به‌نده‌ره جیهانییه‌كان.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌بیانووی ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی نه‌وتی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی قه‌رزیان لای عێراقه، كۆمپانیاكه رێگا نادان كه‌شتیه عێراقییه‌كان نه‌وت بگوازنه‌وه، به‌مه‌ش ساڵانه چه‌ندین ملیار دۆلار له‌كه‌رتی نه‌وتی عێراق به‌فیرۆ ده‌چێت و هه‌لی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی كه‌شتوانی عێراقیش نه‌ماوه