زه‌وی به به‌های 81 ترلیۆن دۆلار نه‌وتی هه‌یه
نه‌وت و سوته‌مه‌نیه به به‌ردبووه‌كان گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی داهات و سامانن
K24 - ھەولێر
نه‌وت به به‌های 47 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك سامانێكی 81 ترلیۆن دۆلاری به زه‌وی به‌خشیووه.
ماڵپه‌ری هافینگتۆن له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خۆییدا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی نه‌وت و سه‌رچاوه سوته‌مه‌نیه‌كان بڵاویكردوه‌ته‌وه، له 163 ساڵی رابردوودا نه‌وت و سوته‌مه‌نیه به به‌ردبووه‌كان گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی داهات و سامان بوون بۆ زه‌وی به شێویه‌ك به‌های هه‌ر به‌رمیلێكی 47 دۆلار و 62 سه‌نتیش سامانێكێ 81 ترلیۆن دۆلاری هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك له 195 ترلیۆن و 200 ملیار مه‌تر سێجا له گاز به‌هاكه‌ی ده‌گاته 20 ترلیۆن دۆلار، به‌ڵام له بوونی ئه‌و هه‌موو ده‌رامه‌ته سروشتیه‌ش هه‌ندێك وڵاتی وه‌كو وڵاتانی عه‌ره‌بی و روسیا و ئێران و ئه‌مریكا پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه، كەچی هه‌ندێك وڵاتی دیكه ته‌نها به‌ركاهێنه‌ری ئه‌و دهرامهتانهن.