داھاتی گه‌شتوگوزاری ھەرێمی كوردستان دەگاتە 90 ملیۆن دۆلار
"هه‌ر گه‌شتیارێك نزیكه‌ی 300 دۆلار خه‌رج ده‌كات"
K24 - ھەولێر
ژماره‌ی گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان له بهرزبوونهوهدایهوه و پێشبینی ده‌كرێت 90 ملیۆن دۆلار له‌هه‌رێمی كوردستان خه‌ج بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ژووری پیشه‌سازی و بازرگانی سلێمانی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا 10 ئه‌م مانگه، گه‌شتیاران زیاتر له 90 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ خۆیان بێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له جه‌ژنی قوربانی ساڵی رابردوو زیاتر له 213 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مساڵیش پێشبین ده‌كرێت ژماره‌ی گه‌شتیاران بگاته 300 هه‌زار گه‌شتیار.
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاندووه، به‌تێكرا هه‌ر گه‌شتیارێك نزیكه‌ی 300 دۆلار خه‌رج ده‌كات و به‌مه‌ش داهاتی گه‌شتیارانی رۆژانی جه‌ژن بگاته سه‌رووی 90 دۆلار.