"قه‌رزه‌كانی عێراق پشكی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه"
"پێویسته هه‌رێمی كوردستان سوود له قه‌رزه‌كان وه‌ربگرێت بۆ پڕۆژه‌كان"
K24 - ھەولێر
ده‌رباره‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی به عێراق ده‌درێن، فۆمیۆ ئیوای، باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له ساڵی2003 تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی شه‌ش ملیار دۆلاریان وه‌ك قه‌رز داوه‌ته حكوومه‌تی عێراق.
سەباره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستانیش ئاشكرای كرد، به‌پێی ده‌ستوور هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق و پێویسته پڕۆژه‌كان به‌هاوبه‌ش و به‌راوێژ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جێبه‌جێ بكرێت.