سبه‌ی یه‌كێتی دوابڕیار ده‌دات
پارتی چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كانه
K24 - هه‌ولێر:
پارتی له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه داوای هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كات و یه‌كگرتووی ئیسلامیش پێی وایه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌به‌ده‌م كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه نا‌یه‌ن ئه‌وا به‌رپرسیاریتی مێژووییان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
وابڕیاره ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، سبه‌ینی له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانەوە له‌گه‌ڵ پارتی و حزبه‌كانی دیكه دوابڕیار بدات.
پارتی له زاری وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێت پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر لایه‌نیك یان دوو لایه‌ن بوه‌ستێت، وه‌ك چۆن گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی كاكركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه دوا بڕیاری خۆیان داوه، ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامیش خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه.