ژاپۆن 270 ملیۆن دۆلاری دیكه ده‌داته حكوومەتی عێراق
یاداشتێك لەنێوان ھەردوولادا واژووكرا
K24 - ھەولێر
بۆ پاڵپشتی كردنی بودجه، حكومه‌تی ژاپۆن بڕی 270 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی وه‌ك قه‌رز دایه عێراق.
ئه‌مڕۆ یاداشتێك له‌نێوان ماهر حه‌ماد جوهان، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و فۆمیۆ ئیوای، باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق واژووكرا، به‌گوێره‌ی ئه‌م یاداشته، عێراق ئه‌و بڕه قه‌رزه‌ی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ و نه‌ختینه پێده‌گات و ناچێته بواری پڕۆژه‌كانه‌وه، تا راسته‌وخۆ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه سوودی لێوه‌ر بگیرێت.
كۆی گشتی ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه دراوه‌ته عێراق تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته 6 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی، به‌شێك له قه‌رزه‌كان به‌شێوه‌ی نه‌ختینه و به‌شێكی دیكه‌یان له‌پڕۆژه‌كاندا خه‌رج كراون.