ھۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئاشكرا دەكرێت
نرخی بەنزین لە شارێكەوە بۆ شارێكی دیكە جیاوازی ھەیە
K24 - ھەولێر
چەند رۆژێكە نرخی بەنزین لە ھەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە، ئەمەش نیگەرانی لای شوفێران دروستكردووە، پەیامنێرانی كوردستان24 لە شاروشارۆچكەكان بەدواداچوون بۆ ئەم گرفتە دەكەن و لە رێگەی بازرگان و خاوەن بەنزینخانەكان ھۆكارەكە دەخەنەڕوو.
بەھمەن قادر، وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی بە كوردستان24 راگەیاند: "چەند ھۆكارێك ھەن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، یەكێكیان ئەوەیە ئێستا لیژنەكانی سامانە سرووشتییەكان لە سنوورەكان، ھەوڵدەدەن كوالیتی بەنزین بەرزببێتەوە واتا رێگە نادەن بەنزین خراپ بێتە ناو كوردستان و دەتوانم بڵێم 90% كۆنترۆڵكراوە، ھۆكارێكی دیكە بەرزبوونەوەی بەنزین كێشەی نێوان كۆریای باشوور، ھەروەھا زریانی ھارڤی لە ئەمریكا وایكردووە لە بۆرسەی جیھان خواستی زیاتری لەسەر بێت".
بەگوێرەی بەدواداچوونی كوردستان24، نرخی بەنزین لە شاری كەركووك بەرارورد بە شارەكانی دیكەی كوردستان ھەرزانترە، لەوبارەوە بەڕێوەبەری بەنزیخانەی ھانا لە كەركووك دەڵێ: "نرخی بەنزینی لە كەركووك بەمشێوەیە بۆ ھەر لیترێك سوپەر 775 دینار و محس 675 دینار و بێجی 600 دینارە".
ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: "ھۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە و لە سنوورەكان رێگە نادرێت بەنزینی خراپ بێتە كوردستان، ئەمەش بۆ ئەوەیە چیتر بەنزینی كوالیتی نزم نەھێندرێتە كوردستان".