ناوەندێكی گەورەی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه ده‌كرێتەوە
36كارگه له‌خۆ ده‌گرێت و 30 هه‌زار كه‌س كاری تێدا ده‌كات
K24 - ھەولێر
ئاژانسه هه‌واڵگرییه‌كانی رووسیا بڵاویانكرده‌وه كه رووسیا كار ده‌كات بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگای دیزاین كردن و به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه له مێژوو‌ی خۆیدا.
ئاژانسی رووس تیخی رووسی، كه تایبه‌ته به پاڵپشتیكردنی پیشه‌سازی داهێنان له رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌و وڵاته بەنیازە گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگا بكاته‌وه كە تایبه‌تە به دروستكردنی فڕۆكه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ش له‌شێوه‌ی كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاح داده‌مه‌زرێت كه 36 كارگه له‌خۆ ده‌گرێت و 30 هه‌زار كه‌س كاری تێدا ده‌كات و جیا له‌وه‌ش كۆمه‌ڵگا زه‌به‌لاحه‌كه ده‌یه‌وێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی، هه‌موو كه‌ره‌سته و پێداویستیه‌كانی فڕۆكه‌كان دابین بكات.
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئامانجه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ئه‌وه‌یه كە ببێته یه‌كێك له پێنج گه‌وره‌ترین دابینكه‌رانی فڕۆكه بۆ جیهان.