عەبدولرەحمان موهەندیس: پێویستە رێککەوتن لەگەڵ پارتی و یەکێتی بکرێت

"ئەگەر رێك بكەوین بەشداری كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكەین"

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، پێویستە لەگەڵ پارتی و یەكێتی رێك بكەوین، ئەگەر بگەین بە رێككەوتن ئەوا بەشداری لە كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكەین.

عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، پێویستە رێککەوتنێکی پێشوەختە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر پرسە سیاسییەکان بکەین.

گوتیشی، ئەگەر لەگەڵ پارتی و یەکێتی گەیشتینە رێککەوتنێک، ئەوا ئامادەین بەشداری لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بکەین.