به ڤيديۆ.. ده‌يان په‌نابه‌رى كورد له توركياوه راده‌ستى جه‌يشى حوڕى سووريا كراوون
داواكارن، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان به هانايانهوه بچن و به سه‌لامه‌تى بيانگهڕێننهوه خاكى هه‌رێمى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
130 هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستان كه وه‌ك په‌نابه‌ر روويان له توركيا كردبوو، له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانى توركياوه راده‌ستى سوپاى ئازادى سووريا (جيش الحر)ى به‌رهه‌ڵستكارى سووريا كران.
ئه‌و په‌نابه‌رانه چه‌ند گرته‌يه‌كى ڤيديۆييان له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه و داواكارن، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان به هانايانهوه بچن و به سه‌لامه‌تى بيانگهڕێننهوه خاكى هه‌رێمى كوردستان.
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا كه يه‌كێك له په‌نابه‌ره‌كان تۆمارى كردووه، ديمه‌نى چۆنێتى كۆكردنه‌وه و راگواستنى ئه‌و په‌نابه‌رانه له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانى توركياوه ده‌كرێت بۆ ناو خاكى سووريا.
په‌نابه‌ره‌كان به چه‌ند پاسێك گه‌يه‌ندراونه‌ته سنوورى سووريا و له ناوچه‌ى بابولهه‌وا راده‌ستى چه‌كدارانى ميليشياى جه‌يشى حوڕ كراوون.
وه‌ك له گرته ڤيديۆييهكاندا ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌يه‌ك له په‌نابه‌ره‌كان ئافره‌تن و سه‌رجه‌ميان خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانن.
له‌و باره‌يه‌وه فيدراسيۆنى په‌نابه‌رانى بێ‌سنوور له ئاگادارينامه‌يه‌كدا رايگه‌ياندووه، ئه‌وان هه‌وڵه‌كانيان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نووسيان نه‌كه‌وێته مهترسييهوه.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه ميليشياكان ئه‌و پهنابهرانهيان وه‌رگرتووه و ره‌وانه‌ى كانتۆنى عفرينى له رۆژئاواى كوردستان كراوون، بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێنه‌وه.
فيدراسيۆنهكه روونيكردووه‌ته‌وه، كه ئارى جه‌لال سه‌رپه‌رشتيارى فيدراسيۆنى په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) چاوه‌ڕوانى گه‌يشتنى كاروانى په‌نابه‌ره‌كان بۆ عفرين ده‌كه‌ن.