به ڤیدیۆ...عوسمان دێمبلی تووشی پێكانێكی قورس بوو
"بۆ 4 هه‌فته له بارسێلۆنا دوور ده‌كه‌وێته‌وه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندن، عوسمان دێمبلی به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی گیتافی پێشبینی ده‌كرێت تا 4 هه‌فته‌ی دیكه نه‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.
كه‌مێك پێش ئێستا، عوسمان دێمبلی هێرشبه‌ری نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا له خوله‌كی 25ـی گێمی یه‌كه‌م تووشی گرژبوونی ماسوولكه هات و یاریگه‌ی جێهێشت و له شوێنه‌كه‌ی جیرارد دیۆلۆفیۆ هاته نێو یاریگه.
به گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی Bein Sportsـی عه‌ره‌بی، پێشبینی ده‌كرێت، عوسمان دێمبلی به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ 3 تا 4 هه‌فته له یانه‌كه‌ی داببڕێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لانیكه‌م دێمبلی له لالیگا به‌شداریی دوو یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئیبار و جیرۆنا ناكات، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت به‌شداریی یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ لیسبۆنا نه‌كات كه بڕیاره له 27ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت.
بۆ بینینی دیمه‌نه‌كه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌و بكه.
https://youtu.be/lA3RC1vst60