هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كه‌ركووك پێكهێنرا
یاریی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن
به بڕیاری فێدراسیۆنی تۆپی پێی كه‌ركووك، هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ركووك پێكهێنرا.
هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ركووك به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه پێكهێنرا و هه‌ریه‌كه له داره‌وان قادر راهێنه‌ر، وه‌لید محه‌ممه‌د و موزه‌فه‌ر نووری سه‌په‌رشتی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه ده‌كه‌ن، هاوكات نه‌جات فه‌خره‌ددین به راهێنه‌ری گۆڵپارێزانی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ركووك ده‌ستنیشانكرا.
درووستكردنی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ركووك به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌یه بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌نجامدرانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و گه‌ڕانه‌وه‌ی شاری كه‌ركووكه بۆ سه‌ر كوردستان، وابڕیاریشه چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو یارییه‌كی دۆستانه له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی كه‌ركووك یارییه‌كی دۆستانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن.

