خواكین ریكۆردێكی مێژوویی تۆماركرد و مێسی به‌جێهێشت
مێسی ده‌رفه‌تی شكاندنی ریكۆرده‌كه‌ی له‌به‌رده‌مه

خواكین سانچێز، یاریزانی یانه‌ی ریال بێتیس به تۆماركردنی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیا ریكۆردێكی مێژوویی له لالیگا تۆمار كرد.
خواكین پێش لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا كه‌وته‌وه و له زۆترین وه‌رزی لالیگا گۆڵی تۆمار كردووه، تاكه یاریزانه بتوانێت له 15 وه‌رزی لالیگا گۆڵ تۆمار بكات، له‌به‌رامبه‌ردا مێسی له 14 وه‌رزدا گۆڵی تۆمار كردووه.
خواكین له لالیگا بۆ سێ یانه یاریی كردووه كه بریتین له ریال بێتیس، مه‌له‌گا و ڤالێنسیا، هه‌روه‌ها دوو وه‌رزی له‌گه‌ڵ فیۆرێنتینای ئیتاڵی به‌ڕێكردووه.
پێشبینی ده‌كرێت مێسی له وه‌رزی داهاتوو ریكۆرده‌كه هاوتا بكاته‌وه و دواتریش ریكۆرده‌كه بشكێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی 30 ساڵه و كاتی ماوه بۆ یاریكردن، به‌پێچه‌وانه‌ی خواكین كه ته‌مه‌نی 36 ساڵه و ره‌نگه دوا وه‌رزی یاریكردنی بێت.