سیروان بارزانی زانیاری لەبارەی ھێرشە خۆكوژییەكی داعش بۆ مەخموور ئاشكرا دەكات

"چەند خۆكوژێكی داعش ھێرشیان سەر کەمپێکی هێزەکانی ئەمریکا"

K24 - ھەولێر

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ - مەخموور، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، شەوی رابردوو سێ چەکداری داعش لە سنووری مەخموور هێرشیانکردووەتە سەر کەمپێکی هێزەکانی ئەمریکا، کە لەو سنوورە جێگیرکراون، بەڵام هێرشەکە تێکشکێندراوە.

گوتیشی، دوو لە خۆکوژەکان کوژراون و یەکێکی دیکەشیان خۆی تەقاندووەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی نەبووە.

سەبارەت بە رۆڵی هاوپەیمانان لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم سیروان بارزانی راشیگەیاند، هاوپەیمانان لە دوای ریفراندۆمیش لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە تیرۆر بەردەوامدەبن.