بزووتنەوەی فەتحی فەڵەستینی له‌سه‌ر لێكچواندنی كوردستان و ئیسرائیل وه‌ڵامی مالكی ده‌داته‌وه‌

تەیسیر خالید: گەلی کورد لە دێرزەمانەوە لەسەر خاکی خۆیان دەژین

K24 - هه‌ولێر:

بزووتنەوەی فەتحی فەڵەستینی وەڵامی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا دەداتەوە و دەڵێت، گەلی کورد لە دێرزەمانەوە لەسەر خاکی خۆیان دەژین و خاکی گەلێکی دیکەیان داگیرنەکردووە.

تەیسیر خالید، ئەندامی لیژنەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی فەتحی فەلەستینی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، کوردستان و ئیسرائیل لە هەموو روویێکەوە جیاوازن و ناکرێت بە یەکتریان بچوێنین.

ئەو ئەندامەی لیژنەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی فەتح راشیگەیاندووە، لێکچواندنی ئیسرائیل و کوردستان نادادپەروەرییە و پێویستە بە هەمووشێوەیەک رەتبکرێتەوە.

نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاندبوو، بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەن دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان دروستببێت، چونکە دەبێتە ئیسرائیلی دووەم لە ناوچەکەدا.

Fly Erbil Advertisment