په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتی مووچه كۆده‌بنه‌وه
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆتاییهات
K24 - هه‌ولێر:
پاش كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتی مووچه كۆده‌بنه‌وه".
هه‌ڵه‌دنی گووتی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان راوێژكاری بووه‌و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پاشه‌كه‌وتی مووچه‌دا بچێته‌وه‌و به بڕیارێكی دیكه هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه، چونكه كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر خه‌ڵك درووستكردووه.
بۆیه بڕیارمانداوه له‌گه‌ڵ لیژنه په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌ت كۆببینه‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ش په‌رله‌مانی كوردستان له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆببێته‌وه‌و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م بارودۆخه دابنرێت.