تەقینەوەیەك لە کەرکووك روویدا
بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێك لكێندراوە
K24 - كەركووك
پەیامنێری کوردستان24 لە شاری کەرکووك رایگەیاند، لە گەڕەکی واستی شاری کەرکووك بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قییه‌وه.
راشیگەیاند، بۆمبەکە بە ئۆتۆمبێلی مامۆستایه‌كی زانكۆدا لکێندراوە و دواتر تەقیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئه‌و هاووڵاتیه‌ی بۆمبه‌كه له ژێر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی دانرابوو، به كوردستان 24 راگه‌یاند: "ئه‌و هه‌وڵه بۆ من نییه به شه‌خسی به‌ڵكو بۆ تێكدانی ئارامی و تێكه‌ڵكردنی دۆسیه‌كانه و سوپاس بۆ خوا شتێكی ئه‌و تۆ رووی نه‌داوه‌و ته‌نها زیانێكی كه‌م به‌ر ئۆتۆمبیله‌كه كه‌وتووه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان زوو به هانامه‌وه هاتوون".
ئەمە لە كاتێكدایە شەممەی رابردوو تەقینەوەیەك لە گەڕەکی وەحدەی شاری کەرکووك روویدا، لە ئەنجامیشدا، کەسێك کوژراو 9 ی دیکەش برینداربوون