شاره‌زايه‌كى ياساى نێوده‌وڵه‌تى: ئه‌مريكا چاوه‌ڕێى بڕيارى گه‌لى كوردستانه
هيچ لايه‌نێكى ده‌ره‌كى بۆى نييه ده‌ستوه‌ربداته كاروبارى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
پارێزه‌ر و شاره‌زا له ياساى نێوده‌وڵه‌تى جينيفهر بريدۆن له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كوردستان 24 رايگه‌ياند، هيچ لايه‌نێكى ده‌ره‌كى بۆى نييه ده‌ستوه‌ربداته كاروبارى كوردستان و ئێران ترسى له‌باره‌ى ريفراندۆمه‌وه لێنيشتووه و ئه‌مريكاش چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى ريفراندۆم و راى گه‌لى كوردستان ده‌كات و گوتيشى: ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان دژى بنه‌ماكانى ياساى نێوده‌وڵه‌تى نييه.
جينيفهر بريدۆن، كه پشتيوانى له سه‌رخستنى پرسى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كات گوتى: هيچ گومانێكى تێدا نييه كه ريفراندۆم ياساييه و كه‌يسێكى به‌هێزه له رووى ياسا نێودهوڵهتييهكانهوه و به پێى ياسا نێودهوڵهتييهكان كوردستان بۆى هه‌يه ئه‌و هه‌نگاوه بنێت.
گوتيشى: ئێران به روونى ترسى لێنيشتووه و بۆيه ده‌ڵێن كاريگه‌رى له‌سه‌ر شه‌ڕى داعش ده‌بێت و دژى ده‌وه‌ستنه‌وه.
سه‌باره‌ت به بڕيارى دادگاى فيدراڵى عێراق، كه دژى ريفراندۆم ده‌ريكردووه، ئه‌و شاره‌زا نێوده‌وڵه‌تييه گوتى: هيچ لايه‌نێكى ده‌ره‌كى بۆى نييه ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆيى بكات و هه‌رێمى كوردستان بۆى هه‌يه سكاڵا له دادگاى نێوده‌وڵه‌تى تۆمار بكات له دژى ئه‌و لايه‌نانه‌ى ده‌ستده‌خه‌نه ناو كاروبارى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌ربه‌خۆيى پرۆسه‌يه‌كى دوورودرێژه و زۆر بۆچوون له باره‌يه‌وه هه‌يه و ئێمه ده‌زانين عێراق زۆر پشتيوانى ده‌كرێت و رژێمى ئێران پشتيوانى ده‌كات و ئابوورييهكى گه‌وره‌ى له پشته و ئێران چه‌ندين جار ئێران رايگه‌ياندووه له دژى ريفراندۆمه و ئێران بۆى نييه ده‌ستتێوه‌ردان بكات و به گوێره‌ى ياسا نێودهوڵهتييهكان رێگه نادرێت ئێران رێگرى بكات و ده‌ستوه‌ربداته كاروبارى ناوخۆ و هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت له رێگه‌ى ناوه‌نده نێودهوڵهتييهكانهوه سكاڵا تۆمار بكات.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا جينيفهر بريدۆن گوتى: سه‌ره‌تا نيگه‌ران بووم له كاردانه‌وه‌كانى ئه‌مريكا، به‌ڵام له ئه‌مريكا بۆچوونێكى وا هه‌يه كه ده‌يانه‌وێت بڕيارى گه‌ل ببينن و بزانن ئه‌نجامه‌كه چييه و هه‌وڵيش ده‌ده‌ن هه‌ميشه پارێزگارى له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و خه‌ڵكێكى زۆر ده‌يانه‌وێت بزانن ئه‌نجامى ريفراندۆمه‌كه چييه و پوختهشى ئه‌وه‌يه گه‌لى كوردستان ده‌يه‌وێت ده‌وڵه‌تى خۆيان هه‌بێت.
بريدۆن روونيشيكرده‌وه، ئه‌و ئه‌زموونێكى زۆرى له قوربانيانى جينۆسايد و كۆمه‌ڵكوژى هه‌يه و پێى خۆشه ئه‌و گه‌لانه‌ى رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵكوژى بوونه‌ته‌وه بگه‌نه سه‌ربه‌خۆيى و ده‌وڵه‌تى خۆيان هه‌بێت. له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانيش ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌ك رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵكوژى بووبێته‌وه بۆى هه‌يه چاره‌نووسى خۆى ديار بكات.
سه‌باره‌ت به رۆڵى پێكهاته‌كان گوتيشى: كاتێك له باره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له ميدياى ئه‌مريكا ده‌دوێم ده‌چمه وردهكارييهكانهوه و پێويسته كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مريكى زياتر ئاشناى رووداوه‌كانى ئێره بێت و ئه‌و راستييانهى لێره رووده‌ده‌ن بگاته هاووڵاتيانى ئاسايى ئه‌مريكا.
جينيفهر بريدۆن گوتى: هاووڵاتيانى ئه‌مريكا واده‌زانن هه‌موو رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌كو يه‌كه به‌ڵام تاكه هيوا لێره‌يه له كوردستانه كه هه‌موو پێكهاته‌كان به ئاشتى ده‌ژين و خاوه‌نى حكومه‌تێكى عهلمانييه و ئاسايش و سه‌قامگيرى تێيدا به‌رقه‌راره.