ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی "سیاحی" قامیشلۆ روویدا
دوو كه‌س برینداربوونه
K24 - قامیشلۆ:
كه‌مێك پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كی سیاحی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له قامیشلۆ، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ماتۆرسكیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، ژنێك و منداڵێك له ریزی بریندارانن.
له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه.