كۆمسیۆن روونكردنەوە لەبارەی شێوەی دەنگدانی ریفراندۆم دەدات

كوردانی تاراوگە دەتوانن بەم پێوەرە دەنگ بدەن

K24 - ھەولێر

شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ دەنگدانی کوردانی دەرەوەی وڵات لە بری بوونی فۆرمی خۆراك، رەگەزنامەمان کردووەتە پێوەر، واتە هەر کوردێکی تاراوگە خاوەنی رەگەزنامەی عێراقی بێت دەتوانێت دەنگ بدات.

ئاماژەی بەوەشدا: "کوردانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەتوانن رۆژانی 23 و 24 و 25ی ئەم مانگە ھەم خۆیان تۆمار بكەن ھەمیش دەنگ بدەن".

روونیكردەوە: "لەسەر داوای زۆرێك لە كوردانی تاراوگە و لە رێگەی حكوومەتی ھەرێمەوە داوا كراوە كە كوردانی تاراوگە بەشداری بكەن لە راپرسی، ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بڕیاریدا رەگەزنامەی عێراقی بكرێتە بنەما بۆ دەنگدان، چونكە ھەموو كوردانی تاراوگە فۆڕمی خۆراكیان نییە".