به فه‌رمی، سه‌میر بابۆ بووه راهێنه‌ری هه‌ولێر
بابۆ 20 یاریزانی بانگهێشتی تیپه‌كه‌ی كردووه
دوای ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ركووك بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه بۆ پشتگیری ریفراندۆم راگه‌یاندرا، له به‌رامبه‌ردا، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی هه‌ولێریش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به ستافێكی نوێ و به راهێنه‌رایه‌تی سه‌میر بابۆ پێكهاته‌كه‌یان راگه‌یاند.
بۆ یه‌كه‌مجاره هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی هه‌ولێر پێكهێنرا و بڕیاریشه رۆژی چوارشه‌ممه له یارییه‌كی دۆستانه بۆ پشتگیری ریفراندۆم و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌رخاكی كوردستان یارییه‌كی دۆستانه له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ركووك و هه‌ولێر له‌سه‌ر شاری كه‌ركووك به‌ڕێوه بچێت.
سه‌میر بابۆ راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه بۆ ئه‌و یارییه بانگهێشتی 20 یاریزانی كردووه، ده‌شڵێت: سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانه‌ی بانگهێشتی ئه‌و یارییه‌م كردوون لاون.
بابۆ كه ئێستا راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێره، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ست به شانازی ده‌كات كه بۆ یه‌كه‌مجاره وه‌ك راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر یارییه‌كی دۆستانه بۆ پشتگیری له سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌رامبه‌ر كه‌ركووك ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، مۆفه‌ق یوونس یاریزانی ناسراوی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر به یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر ده‌ستنیشان كراوه و كاوه ئیبراهیمیش به راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كان به‌ربژێر كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ركووكیش به راهێنه‌رایه‌تی داره‌وان قادر پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاند، وه‌لید محه‌مه‌د و موزه‌فه‌ر نووری بۆ ستافی راهێنه‌رانی كه‌ركووك هه‌ڵبژێردراون و نه‌جات فه‌خره‌دینیش به راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ركووك دیاریكراوه.
