نازم زه‌هاوی: كەس مافی ئەوەی نیيە كورد ناچار بكات ریفراندۆم ئەنجام نه‌دات
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری به‌ریتانی چاودێری پرۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سیاسەتمەداری ناودار و پەرلەمانتاری بەریتانیا لە پارتی پارێزگاران، نازم زەھاوی، كە بە رەچەڵەك كوردە، لە كاتی به‌شداریكردنی له بەرنامەی باسی رۆژ، به كوردستان24ی راگەیاند گرووپەكەیان، كە گرووپی ھاریكاری كوردە لە پەرلەمانی بەریتانیا، بە فەرمی چاودێری پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن و زانیارییەكان كۆ دەكەنەوە و ئاراستەی پەرلەمانی بەریتانیا و رای گشتی و كۆمەلگەی نێودەوڵه‌تی دەكەن.
زەھاوی راشیگەیاند ئه‌و گروپه په‌رله‌مانتاره رۆژی شەمە دەگەنە كوردستان و بریتين له په‌رله‌مانتاری ئه‌نجوومه‌نی لۆرده‌كان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ریتانیا له‌سه‌رجه‌م پارته‌كان.
زەھاوی، سه‌باره‌ت به مافی سەربەخۆیی گەلان جەختی لەوەكردەوە، سەربەخۆیی مافێكی سەرەتایی و بنچینەیی مرۆڤ و گەلانە، كە بە ویستی خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.
گوتیشی كەس مافی ئەوەی نیيە كورد ناچار بكات ریفراندۆم ئەنجام نه‌دات، یاخود پێیان بڵێت نابێت بەشدار بن.
زەھاوی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵه‌تی رێز لە ویستی گەلی كورد بۆ سەربەخۆیی بگرێت.